بە پێی ڕاپۆرتی وەرگیراوی هانا لە کۆڵبەر نیوز ؛ ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئومید مورادی” خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سنووری دزئاوری سەر بە قەزای نەوسودی شاری پاوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و قاچی بە سەختی بریندار بووە .
ئومید مورادی خێزاندارە و باوکی منداڵێکە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە دار لەم کۆڵبەرەیان داوە .
شایانی باسە ئومید مورادی لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندین جار لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە بە سەختی بریندار بووە .