دەستبەسەر کرانی زانکۆ محەمەدی زیندانی سیاسی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، زانکۆ محەمەدی، زیندانی سیاسی پێشوو، خەڵکی ئاوایی “ئاڵیکەند”ی سەر بە شاری بۆکان، سەر لە نوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەم شارۆمەندە کوردە بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین