رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “حەسەن مێهرابی” تەمەن ٤٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان، لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ناوبراو لە لایەن فەرمانداری مەریوانەوە بۆ ئەنجامدانی کاری پەیوەندیدار بە یارانە بۆ ئەم شارە بانگ کراوە. ئەو دوای گەیشتنی بە مەیدانێکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.
