جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی شاهۆ سەفەری لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی چوارشەممە یەکی ڕێبەندانیی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی شاهۆ سەفەری خەڵکی شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین