ئەشکەنجەدانی دایک و نەنکی چالاکێکی سیاسی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە پیرانشار

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ، ڕۆژی یەکشەممە “٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” نەنکی تەمەن ٨٠ ساڵ و دایکی تەمەن ٤٥ ساڵی چالاکێکی سیاسی بە ناوی فەرزین توت کە دانیشتوویی هەرێمی کوردستانە لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە ئەشکەنجە کراون .

لێدان و ئەشکەنجە کردنی ئەم دوو ژنە تا ڕادەیەک توند بووە کە ٦ دانە لە دیانەکانی دایکی ئەم چالاکە سیاسیە لە لایەن هێزەکانی سوپاوە شکێندراوە .

ناسنامەی نەنکی فەرزین توت ئەستی چۆغر و دایکی سەعادەت بایزیدی ڕاگەینراوە .

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا ، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم بنەماڵەیە ، کەلوپەلی ئەم ماڵەیان شکاندووە و ئەندامانی بنەماڵەکەیان ئازار و ئەشکەنجە داوە .

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ئیدانەکردنی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم بنەماڵەیە و ئەشکەنجەدانی ئەم بەساڵاچووانە ، فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگاکە و بەڕێوەبەری گشتیی ئیتلاعات و داواکاری گشتی پارێزگاکە لەم جۆرە هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیە بە بەرپرسیار دەزانێت و داوا دەکات ئەو بەرپرسانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت . هەروەها هانا ئەو بەرپرسانەی کە ئاماژەیان پێدراوە ڕاستەوخۆ بە بەرپرسیار دەزانێت لە دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەندامانی خێزانەکە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین