رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، رێکخراوێکی سەربەخۆ و ناحکومیە کە پابەندە بە پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ و فۆکۆسی تایبەتی لە سەر ناوچەکانی کوردستانی ئێرانە .
ئەم رێکخراوەیە لە دێسامبری ٢٠١٩ دامەزراوە و لە مارسی ٢٠٢٣ لە ژنێڤ و ئۆتی ٢٠٢٤ بە فەرمی لە کەنەدا تۆمار کراوە . هانا لە سەر بنەماکانی دادپەروەری ، یەکسانی و کەرامەتی مرۆیی بۆ هەمووان چالاکی دەکات . بەشی دارایی و پارەدار کردنی ڕێکخراوەکە بە تەواوی لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی وەک ئێوەوە ئەنجام دەدرێت . چالاکییەکانمان بە تەواوی سەربەخۆن و لە هەر ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی ، بەرژەوەندی ئابووری یان پەیوەندییەکی ئایینی بە دوورین .