لە هەوڵدام بۆ گەیاندنی دەنگی خۆم بە جیهانی شارستانی بە نوسینی ئەم دەقە کە چیرۆکی ١٣٠ ڕۆژ دەستبەسەرکردنم و بارودۆخی من بە درێژایی ئەم ماوەیە دەگێڕێتەوە .
لە هەلومەرجێکدا کە من لە ژێر چاودێری بەردەوامی زانیاریدەران و سیستەمی چاودێری زیندانەکانم و بە شێوەیەکی سروشتی تووشی گرژی و فشاری دوو هێندەم ، ئاسان نییە سەرنجم بە تەواوەتی لەسەر نوسینەکە بێت .
لە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کەسێک بە ناوی سەعیدی کە خۆی وەک بریکاری ئیدارەی ئیتلاعاتی بوکان ناساند ، بۆ کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە بۆ شوێنێک لە نزیک هۆڵی ڕوژی بوکان بانگ کرام دوای ئەوەی سەردانی شوێنی ئاماژەپێکراوم کرد لە لایەن سەعیدی و کەسێکی تر کە دواتر زانیم لێکۆڵەری دۆسیەی ئێمە بووە و ناوی تەشکیلاتی قوربان بووە، ، گواسترامەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بوکان . تا نزیکەی کاتژمێر ١٠ی شەو لە ژوورێکدا ڕاگیرابووم . لە کاتژمێر ١٠ی شەو تیمێکی لێپرسینەوە کە لە شەش کەس پێکهاتبوون، لەوانە سەعیدی، قوربانی، بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی بوکان ناسراو بە ناوی سازمانی حوجەتی و سێ بریکاری نەناسراوی دیکە بە شێوەی شیفتی بە وەحشیانەترین شێوە ئەشکەنجە دەکرام .
لە کاتێکدا کە لێم دەدرا، بەردەوام هەڕەشەی کوشتنم لێدەکرا و سووکایەتیم پێدەکرا بەردەوام لە لایەن حوجەتی و قوربانی و سەعیدیەوە پێم دەگوترا کە من لە شوێنێکدام کە پێشتر دەیان بەناو “ئاژاوەگێڕ” لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون ،
من قەدەرە لە چارەنووسی ئەواندا گیر بخۆم و لە کۆتاییدا جەستەی منیش وەک جەستەی ئەوان فڕێ دەدرێتە ناو دەریاچەی بەنداوی بوکان و کەناڵی ئاوەڕۆ و گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە .
هەموو هەوڵەکانیان لەسەر ئەوە چڕکردەوە کە تێبگەم کە گەیشتوومەتە کۆتایی هێڵەکە ، ئەوانەی ئەشکەنجەیان دام پارێزبەندی یاسایی ڕەهایان هەیە و مردنی من هیچ دەرئەنجامێکی بۆ ئەشکەنجەدەرەکانم نابێت . بێگومان دڕندەیی ئەوان لە ئەشکەنجەدان بە ڕوونی دەریخست کە بەڕاستی هیچ نیگەرانییەکیان لە مردنی من لە ژێر ئەشکەنجەدا نەبووە. لە ماوەی سێ شەو ئەشکەنجەدان لە ئیتلاعاتی بوکان ، دەیان جار لێمدرا و بەهۆی تەزووی کارەباوە بێهۆش بووم .
[دوای] زیاتر لە ٧٢ کاژێر لە ئەشکەنجەدانی بەردەوام ، لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی دیکە، بە پاسێکی تایبەت کە زیندانییەکانیان دەگواستەوە، بە یاوەریی کاروانێکی ئۆتۆمبێل کە کارمەندانی جل و بەرگی ئاسایی چەکداریان تێدابوو ، بە ڕێوشوێنی خۆپارێزی تایبەت و شەوانە، گواسترامەوە بۆ دەستبەسەرکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای ورمێ .
هەر لە سەرەتاوە لە ورمێ بە قەوڵی خۆیان ئەشکەنجەی تایبەتمەند، پیشەیی، هەمەچەشن و پلان بۆ داڕێژراو کرام . لە کاتی لێپرسینەوەکاندا لە دەستبەسەرگەی ورمێ، تەکنیکە جۆراوجۆرەکان بۆ من بەکارهێنران، کە هەندێکیان بە کورتی باسی دەکەم بۆ ئەوەی خوێنەری ئەم دەقە باشتر لە کەشوهەوای ترسناکی ئەشکەنجەدان تێبگات .
١- تەکنیکى هاندانى خنکاندن : بە داخستنى دەست و قاچ و چاوەکانم، کیسەیەک بەسەر سەرمدا ڕاکێشرا ، وە بە شێوەى ئاسۆیی لەسەر پشتم لە شوێنێکدا دانرا کە لە حەمام یان تەوالێت دەچوو ئاو بەسەر سەر و دەموچاومدا دەڕژا ، کە بە شێوەیەکی ترسناک مردنی لە ترسی خنکانی نیشانم دەدا .
٢- تەکنیکی لە سێدارەدانی ساختە (هەڵواسین): بە دەم و دەست و چاوی بەستراو لە ناکاو لە ژوورێکی تاکەکەسیەوە لە نیوەی شەودا گواسترامەوە بۆ ژوورێکی نادیار و ناچارکرام بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەسەر چوار پایەکەک بوەستم و پەتێک لە ملمدا بوو. بە نادیار و بە نهێنی هەڕەشەی لە سێدارەدانیان لێدەکردم، هەوڵیان دەدا تا دەتوانن بمترسێنن .
٣- تەکنیکی لە سێدارەدانی ساختە (تیر باران):
بە دەست و قاچ و چاوی داخراوەوە، لە هەمان کاتدا بەردەوام هەڕەشە و گاڵتە پێکردن، بە چرکاندنی پەلە پیتکەی چەکەکانیان پێیان دەگوتم : ئێمە ناوتمان لە هیچ شوێنێک تۆمار نەکردووە وەک زیندانی ، بۆ ئەوەی کاتێک لە کاتی لێپرسینەوەدا دەکوژرێیت ، بە ئاسانی جەستەت وەک تەرمی (خۆپیشاندەران) لە ئاوەڕۆ و لە دەریاچە و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بشارینەوە .
٤- تەکنیکی تەزووی کارەبا : بە کورسییەکەوە بەسترابوومەوە چاوەکان و دەستەکانم بەسترابوون ، ئەفسەرانی ئیتلاعاتیش وێڕای سووکایەتیکردن و بێڕێزی کردن بە تایبەتمەندی کەسی و خێزانیم ، بە لێدانی تەزووی کارەبایی لە گوێچکە ، گۆی ، مەمک ، بڕبڕەی پشت و ڕان و پەنجەکانم ئازارێکی ترسناکیان بەسەرمدا هێنا بەجۆرێک کە ئەوەی دەیانویست یا بینوسم یاخود لەبەردەم کامێرادا بیڵێم دووبارەی بکەرەوە .
٥- تەکنیکی کەمخەوی بەردەوام : بۆ چەند ڕۆژ و شەوێکی یەک لە دوای یەک ئەفسەرانی ئیتلاعات هەوڵیان دەدا ڕێگری لە تەرکیزکردن و ئارامگرتنم بکەن بە بەردەوام پشکنینم و دەنگە دەنگ و جنێودان و لێدانم و بەکارهێنانی هەر ئامرازێکی تر کە بتوانێت ڕێگری لە خەوتنم بکات ، بۆ ئەوەی بەرخۆدانەکەم بشکێت و بە پێی سیناریۆی لێکۆڵەران بنووسم و فەرمانەکانیان دووبارە بکەمەوە لەبەردەم کامێرا ، ئەمە لە کاتێکدایە کە تاکە تاوانم یارمەتیدانی مرۆڤەکانە .
لە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ تاوەکوو یەکی خەرمانان ئەم بارودۆخە نامرۆڤانەیە بەردەوام بوو ، سەرەڕای لێدوانی هەڕەشەئامێزی بریکارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هەموو هەوڵێکم خستەگەڕ بۆ ئەوەی لە ڕێگەی یاسایی ، ئەو ئەشکەنجە و پێشێلکارییانەی دیکە کە لێکۆڵەر و لێکۆڵەری دۆسیەی ژمارە ١٤٠٢٣٥٩٢٠٠٠٠٩١٥٧٤٢ لە دژی من ئەنجامیاندا، بە دەسەڵاتی قەزایی ڕابگەیەنم . دوای چەند مانگێک دواجار سەرکەوتوو بووم لە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەشکەنجەدەر و لێکۆڵەرانی دەزگای ئیتلاعات و دۆسیەی ژمارە ١٤٠٣٣٥٩٢٠٠٠٢٢٥٧٨٣٤ لە دادستانی ورمێ کرایەوە و دوای چەند هەفتەیەک ڕەوانەی دادگای سەربازیی پارێزگای ئازەربایجانی غەربی کرا. بەڵام دادیاری لقی یەکەمی داواکاری گشتی پارێزگای ئازەربایجانی غەربی، بە بیانووی ساختە و درۆینی ئەوەی کە ساڵێک بەسەر ئەشکەنجەدانەکەدا تێپەڕیوە ، بە فەرمانی ژمارە ١٤٠٣٣٥٣٩٠٠٠٦٥٠٩٦٩ قەدەغەکردنی لێپێچینەوەی ئەشکەنجەدەرەکەی دەرکرد و ڕەتیکردەوە من بە پزیشکی دادوەری بناسێنێت، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر پێداچوونەوەی یاسایی ڕەتکردەوە دادگاییکردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و پارێزبەندی لە سزای بۆ ئەو دەرکرد .
ڕوونە کە ئەشکەنجە تاوانێکی نامرۆڤانە و تاوانێکە کە بە نهێنی و دوور لە چاوی شایەتحاڵ و کامێرا ئەنجام دەدرێت و تاکە بەڵگەیەک کە قوربانی ئەشکەنجە بتوانێت بیخاتە ڕوو بۆ سەلماندنی ئەو تاوانانەی بەرامبەری کراوە شوێنەواری ئەشکەنجەدان لەسەر جەستەیەتی ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە پزیشکێکی بێلایەن لە پراکتیکدا یەکسانە بە دروستکردنی پارێزبەندی و پاراستن بۆ ئەشکەنجەدەران و پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ . ئەگەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئەشکەنجەدان بەڕاستی سیستماتیک نییە، کەواتە بۆچی دادگای کارامە لە سکاڵای قوربانیانی ئەشکەنجەدا بێدەنگن؟ چۆن دەزگایەکی ئەمنی من کە قوربانی ئەشکەنجەم لە زیندان بانگ بکات و هەڕەشەی لە سێدارەدانم لێ بکات لەسەر گلەیی لە ئەشکەنجە؟ وە ئەگەر هیچ ڕێکخراوێک ئامادە نییە بەرگری لە قوربانییەکە بکات بۆچی دەبێت پێشکەشکردنی یارمەتی سزای لەو شێوەیەی لێبکەوێتەوە؟
دادگای ئینقلابی ورمێ و دادوەر ڕەزا نەجەفزادە، سەرەڕای لێدوانی من و تۆمەتبارانی دیکە لەو دۆسیەیەدا کە باس لە جۆرەکانی ئەشکەنجەی ١٤ تۆمەتبار لەم دۆسیەیەدا دەکات ، چۆن بە هێمنی لە کۆبوونەوەی دادگادا لە وەڵامی لێدوانی ئەشکەنجەی قوربانیاندا تەنیا بە وتنی ئەوەی (ئایا چاوەڕێی ئەوە بوویت کبابتان پێ بدرێت؟) کۆتایی پێدەهێنت؟
سەربەخۆیی دادگاکان لەم وڵاتەدا لە ئەفسانەیەک زیاتر نییە. ئەشکەنجەدەر پارێزبەندییەکی تەواو بەهرەمەندی هەیە ، قوربانییەکەش تووشی هەڕەشە و گوشار و سزای دوو هێندە دەبێت : ئامانجی هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی کۆمەڵگا نییە، بەڵکو پاساوهێنانەوەیە بۆ کردەوەی دەسەڵاتە باڵاکان و بەکارهێنانی باوەڕە کۆن و کوێرکوێرانە قەومی و فیرقەییەکانە .
ئەشکەنجەدان و دۆسیەکردنەوە ئامرازگەلێکی باون کە دەسەڵاتە ستەمکارەکان بەکاریدەهێنن. داوا لە ڕای گشتی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیای ئازاد و تاکی ئازاد دەکەم لەبەرامبەر ئەو شێوازە نامرۆڤانەدا بێدەنگ نەبن.
لە ماوەی ١٣٠ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی بەردەوام و ئەشکەنجەدان ، جگە لە ڕەش و شین بوونی هەموو جەستەم ، گوێی چەپم کەڕ بووە بەهۆی ئەو لێدانانەی لێکۆڵەرەکان لە سەرمیان دەدا و بۆ ماوەی ٣ مانگ گوێم کەڕ بوو . دواتر گوێی چەپم وردە وردە توانای بیستنی خۆی وەرگرتەوە ، بەڵام تا چاک بووەوە چەندین جار تووشی ئیلتیاباتی توند بوو .
هێشتا نیشانەکانی لێدانم لەسەر قاچەکانم دیارە و پزیشکی پسپۆڕی لوت و گوێ دەتوانێت ئەو برینانە پشتڕاست بکاتەوە کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە گوێمدا تووشی بووم ، بەڵام سکاڵا دووبارەبووەکانم سەبارەت بە ئەشکەنجەدان بێ وەڵام مانەوە و دادگای ئینقلابیش هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە لێدوانەکانی من و هاودۆسیەکانم نیشان نەدا، جگە لەو قسە قیزەوێنەی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە (نەجەفزادە: چاوەڕێی ئەوە بوویت کەبابت پێ بدرێت؟).
دیارە ئەشکەنجە شایستەی هەرکەسێکە کە یارمەتی هاومرۆڤەکانی بدات و لە ڕوانگەی ئەم دادوەرەوە ئەشکەنجەدان شتێکی سروشتییە .
بەخشینی دەسەڵات ، بەبێ چاودێری و لێپرسینەوە ، باوەڕی کوێرکوێرانەی فیرقەیی و قەومی ، بەرژەوەندی ماددی، پلەبەرزکردنەوە، بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیاتر، مووچەی زیادە و هتد، ئەفسەرێکی جێبەجێکردنی یاسا دەکاتە یاساشکێنێکی ترسناک و بێبەزەیی کە هەموو سنوورەکانی مرۆڤایەتی پێشێل دەکات لەپێناو کوژاندنەوەی تینوێتی تێرنەکراوی توندوتیژی و زیانەکانی دیکە، تەنانەت بۆ ماوەیەکی کورت کات بەم شێوەیە سیستەمی تۆتالیتاری دەسەڵاتداریش ئەو وەحشەت و ترسە لە دڵی ڕەعیەتەکاندیدا دەچێنێت کە خۆی دەیەوێت .
جیهانی شارستانی، مرۆڤە ئازادەکان نابێت لە بەرامبەر ئەم بڕە توندوتیژییە ڕێکخراو و هەندێکجار پیرۆزکراوەدا، بێدەنگ بن . دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان نابێت لە بەرامبەر ئەم تاوانە بەردەوامانەدا بێدەنگ دابنیشن. نابێ بەو ئاسانییە کەرامەتی مرۆڤ بەردەوام بێت لە پێشێلکردن .
کۆتایی
٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤
زیندانی ناوەندیی ورمێ – بەندی پەزیرشی ٢
ڕزگار بەیگزادە بابامیری