فریشتە ئەحمەدی

فریشتە ئەحمەدی لاوی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی سەردەشت و دانیشتوویی شاری مەهاباد، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە کاتێکدا لە سەربانی ماڵەکەیان بوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران فیشەک بەر سنگی کەوت و کوژرا.

فریشتە ئەحمەدی خێزاندار و دایکی دوو منداڵ بوو.

هێزە سەرکوتگەرەکان لە کاتێکدا تەقەیان لەم فریشتە کرد کە لە سەربان خەریکی هەڵخستنی جل بووە.

شایانی باسە کە میدیا حکومیەکان هۆکاری مەرگی فریشتەیان تەقە کردن لە ماڵی خۆیانەوە ڕاگەیاند، ئیدیعایەک کە لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە ڕەت کرایەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین