بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : شەوی سێشەمە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە نزیک ئاوایی “سەیرانبەن”ی سەر بە شاری بانە ، شەڕ لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ گروپێکی چەکدار ڕوویداوە .
لە جەریانی ئەم شەڕەدا دوو کەس لە هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بە ناوەکانی “ئۆستوار یەکەم عەلی بداق و سەرهەنگ دووەم سەجاد ئەدیب” کوژراون . ئەم دووهەمین پێکدادانی چەکداریە لەم سنوورە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا .
بەپێی ڕاپۆرتە پێشووەکان ، لە جەریانی پێکدادانی شەوی ڕابردووشدا یەکێک لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ حزب و گروپێک بەرپرسایەتی ئەم هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە .