بانگ کرانی دوو چالاکی کرێکاری-مەدەنی لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی پێنج شەممە “٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” رەفێق کەریمی چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی گروپی شاخەوانی چلچەمە و فەرانەک رەفیعی چالاکی مەدەنی-کرێکاری خەڵکی سنە ، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە بانگ کراون و بۆ ماوەی سێ کاژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە .

شایانی باسە فەرانەک رەفیعی پێشتر لە رێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە رێکەوتی یەکی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرابوو .

شایانی باسە لە پەیوەند لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٧ کەس لە شارۆمەندان و چالاکانی کرێکاری-مەدەنی بانگ و دەستبەسەر کراون کە زانیاریەکانیان لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاو کراوەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین