یوسف کەرامەت بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ” ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” یوسف کەرامەت خەڵکی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی نەغەدەوە بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە لە دژی نیزام” سزای شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرابوو .

شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین