گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ئیسماعیل ئەمینزادە” خەڵکی ئاوایی “گەورەقەڵا”ی سەر بە شاری سەقز ، لە کاتی کار توشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لە دەستداوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو وەستاکاری ئیزۆگام بووە و لە کاتی کار کردن لە شەهرەکی زانکۆی سەقز بەربووەتەوە و پاشان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە نە نەخۆشخانەی شەفای ئەم شارە گیانی لە دەستداوە .

ئیسماعیل ئەمینزادە تەمەن ٥٨ ساڵ ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها