بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “سالارخالەندی” کوڕی محەمەد و جەمیلە ، خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو ڕۆژێک دوای ئازاد بوونی بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەستداوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونیدا بووە کە ڕۆژێک دوای ئازاد بوونی لە خانەباخەکەی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە .
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سالار خالەندی زیادی کرد ؛ دامەزراوە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی سالار کردووە کە بۆیان نیە بەدواداچوونی یاسایی لەمبارەوە ئەنجام بدەن و نابێت هیچ زانیاریەک لەمبارەوە بڵاو بکەنەوە .