بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “عومەر مورادی” تەمەن ٣٢ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “سەفیاوا”ی سەر بە شاری جوانڕۆ ، لە سنووری “دزئاوەر”ی سەر بە پاوە بە هۆی سەرما و وەستانی دڵی ، گیانی لە دەستداوە .
عومەر مورادی کوڕی محەمەد و بەهیە جەعفەری ، خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .