گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی ژەهراویبوون بە گاز لە بۆکان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هانا: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارێکی کانگای ئاسن بە ناوی “ناسح فەیزە خانمجان” تەمەن ٤٥ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “داشاغل”ی بوکان ، بەهۆی ژەهراویبوونی بە گاز لە شوێنی کارەکەی گیانی لە دەستداوە .

بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم ڕووداوە لە یەکێک لە کانگاکانی ئاسنی بوکان ڕوویداوە و نەبوونی ڕێوشوێنی سەلامەتی پێویست وەک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پشت ئەم ڕووداوە کوشندەیە ئاماژەی پێکراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین