گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کار لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) کرێکارێک بە ناوی “قاسم قادرزادە” خەڵکی ئاوایی “دێبەکر”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە کاتی کار لەم ئاواییە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار، دیوارەی چا ڕوخانەوە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

قاسم قادرزادە کوڕی ئەحمەد خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو.

شایانی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆکاری کەمتەرخەمی خاوەنکاران و دامەزراوە چاوەدێرەکان وە هەروەها نەبوونی کەرستەی پارێزوار لە شوێنی کار، ئاماری ڕووداوی کار و گیانلەدەستدانی کرێکاران لە کوردستان و ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین