بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٧ی دیسامبری ٢٠٢٥) کرێکارێک بە ناوی “بێهزاد کەریمی” خەڵکی ئاوایی پایگەلانی سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی تەقینەوەی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوە لە کاتی کارکردن لە سێ ڕای کولانی مەریوان لە دوکانێکی ئاپاراتی(پەنچەرچی) ڕوویداوە و هێزی تەقینەوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەم کرێکارە.
شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
