گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی سەید فەهیم دەست بەردەهان، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی ئاوایی “خەرگوش”ی سەر بە سۆمابرادوستی شاری ورمێ، لە کاتی کار لە پڕۆژەیەکی عومرانی لە ئاوایی “کەلهۆڕ” بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی رێککەوتننامەکان و پێوەرە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ و مافی کار حکومەتەکان پابەندن سەلامەتی و ئیمەنی شوێنی کار بۆ کرێکاران گەرەنتی بکەن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین