گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کورد بە هۆی تەزووی کارەبا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارێکی کورد بە ناوی “پەیمان شاهسون” کوڕی زەیناڵ ، خەڵکی ئاوایی “باوان”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ ، لە کاتی کاری بیناسازی لە شارێکی وڵاتی تورکیا ، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم کرێکارە خێزاندار بووە و بە ناچاری و بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی ، ڕووی لە وڵاتی تورکیا کردووە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین