بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “دیندار خەلیلی” کوڕی سۆفی و خەڵکی ئاوایی “کۆزەرەش”ی سەر بە ناوچەی شپێرانی شاری سەڵماس ، لە کاتی کار کردن لە شارێکی تورکیا بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە .
دیندار خەلیلی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
شایانی باسە باوکی دیندار لە ساڵی ١٣٨٥ لە کاتی کۆڵبەری بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرابوو .