گیانلەدەستدانی کرێکارێکی سەقزی بە هۆی ڕووداوی کار لە جادەی سەقز بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، کرێکارێک بە ناوی “سابر گوڵ محەمەدی” خێزاندار، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی سەقز، لە کاتی کار و ئەنجامدانی چالاکییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەی دروست کردنی ڕێگاوبان لە جادەی سەقز _بۆکان، لەنزیک ئاوایی تەبەت، لە ڕووداوێکی کاردا گیانیلەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕووداوەکە لە کاتی پشووی کرێکاران و کاتی نانخواردنی نیوەڕۆدا روویداوە، ئەم کرێکارە لە تەنیشت غەڵتەکەوە  دانیشتووە و شۆفێری غەڵتەک بەبێ ئاگاداری لەوەیکە ئەو لەو شوێنە دانیشتووە هەڵیکردووە و نەخوازراو بە سەریدا ڕۆیشتووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین