گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی ورمێ بە هۆی خنکانی بە گازی چرا لە زەنجان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣” کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “نورەدین جەسارەت” کوڕی محەمەد و خەڵک ئاوایی “بەرئەسبی” سەر بە شاری سەڵماس بە هۆی بڵاو بوونەوەی گازی چرا خنکاوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ کارکردن لە زەنجان بووە و لە پڕۆژەیەکی مللی مەسکەن لە گوڵشەهری زەنجان کاری دەکرد و بۆ گەرمکردنی ئەو شوێنەی کە پشوویان تێدا دەدا چرای نەوتی بەکارهێنابوو کە بەهۆی بڵاو بوونەوەی گازی منو ئۆکسیدی کاربۆن گیانی لەدەستدابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین