گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی سەڵماس بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە تورکیا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “حوسێن نەسیری” خەڵکی ئاوایی “سنجی” سەر بە سەڵماس ، لە کاتی کار لە شارێکی وڵاتی تورکیا ، لە قاتی دوویی بینایەک کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە .

شایانی باسە ، حوسێن نەسیری خێزاندار و باوکی منداڵێکی ساوا بوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین