گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان بە هۆی کەمتر خەمی پزیشکیەوە لە سنە

هانا زانیویەتی کە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی “زانا دارین بەرایی” خەڵکی ئاوایی قوچاقی دیواندەرە ، بە هۆی کەمترخەمی پزیشکی لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ، گیانی لە دەستداوە .

ئەم منداڵە کە زانیاریەک لە سەر چارەنوسی دایک و باوکی بەردەست نیە و لە ژێر سەرپەرشتی مامیدا بووە ، ڕۆژی ڕابردوو لە جەریانی یاری فوتباڵ لە ئاوایی ئێسکی ڕانی شکاوە و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە ، بەڵام بە هۆکاری نادیار کە بە ئیلتیابی قورس ڕاگەینراوە ، دوای ئەنجامدرانی نەشتەرگەری نیشانەکانی ژیانی نەماوە و گیانی لە دەستداوە .

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا ، کەمترخەمی پزیشکی و پێڕانەگەیشتنی خێرا لەمبارە سەلمێنراوە و مامی ئەم منداڵە و باقی کەسوکارەکەی داوای لێکۆڵینەوە و وڵامدەر کردنی خێرای بەرپرسانی نەخۆشخانەکەیان کردووە .

شایانی باسە ، بەشی (ئاسایش) حەراسەتی نەخۆشخانە بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەکە و هەڕەشە کردن لە کارمەندانی نەخۆشخانەکە هەوڵیانداوە ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بکەن .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین