بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی رەحیم حەمیدی بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “چەم هێندی” سەر بە شاری دێهلۆڕان لە پارێزگای ئیلام، گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا کۆنواسیۆنی ئەتاوا (پەیماننامەی قەدەغەکردنی بەکارهێنان، کۆکردنەوە، بەرهەمهێنان و گواستنەوەی مینە دژە مرۆییەکان)ی واژۆ نەکردووە و نەچوەتە پاڵ ئەم ڕێککەوتنەوە.
ئەم کۆنواسیۆنە که لە ساڵی ۱۹۹۷ داڕێژراوە و لە ساڵی ۱۹۹۹، کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ئامانجی نەهێشتنی بە تەواوەتی مینە دژە مرۆییەکان لە سەرانسەری جیهاندا دروستکراوە و تا ئێستا ۱۶۵ وڵات پەیوەندییان پێوە کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێران نه تەنیا نەچووەتە پاڵ ئەم کۆنواسیۆنەوە، بەڵکو لە هەندێک لە ناوچە سنوورییەکان، بهتایبەت لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا وەک کوردستان و ئیلام، مینی نوێی چاندووە.
