بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “محەمەد ئەسعەدی نیا” وەستاکاری ئیزوگام، خەڵکی سەقز، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکی سوتەمەنی لە کاتی کار کردندا لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ئەم کرێکارە لەگەڵ دوو کرێکاریتر لە سەربانی ماڵێک خەریکی کاربوون کە تەنکی سوتەمەنی لە سەربانی ماڵی بەرامبەر ئاگر دەگرێت و دەتەقێتەوە.
لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا محەمەد ئەسعەدی کیا دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە و دوو کرێکاریترش بە سەختی بریندر بوون کە دخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیر ڕاگەیندراوە.