رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عەباس جەعفەری تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “سەرتەنگ”ی سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، دوای دەستبەسەرکران لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەو لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە.بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ناوبراو لە رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە جەریانی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.ئەو دوای دەستبەسەرکران بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لە ژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەی قورسی جەستەییدا بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی کەهریزەک ڕاگوێزراوە و دوای ماوەیەکی کورت بەرپرسانی بەندیخانە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەویان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیە بە بنەماڵەکەی داوە.تەرمی ئەم شارۆمەندە لە حاڵێکدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە کە بە گوتەی شایەتحاڵەکان ئاسەواری شین بوونەوە و خنکان لە سەر ملی بووە.
