گیانلەدەستدانی شارۆمەندێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی حکومەت لە بەندەر عەباس

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، نیما جەعەفەری شارۆمەندی کورد، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی سەرتەنگی سەر بە شاری ئیوان (ئیوانغەرب) لە پارێزگای ئیلام، کە لە هەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بەندەرعەباس دەستبەسەرکرابوو، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی قورس لە گرتووخانە گیانی لە دەستداوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دامودەزگا ئەمنییەکان وێڕای گوشار خستنە سەر بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە، ئەوانیان ناچار کردووە تا هۆکاری مەرگی بە “خۆکوژی” ڕابگەینن.

شایانی باسە، تەرمی نیما جەعفەری ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە شاری ئیوان ئەسپەردە دەکرێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین