گیانلەدەستدانی زیندانی کورد ڕەزا مەلەکی بە هۆی نەبوونی چاوەدێری پزیشکی لە زیندانی قزڵحساری کەرەج

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، زیندانییەک بە ناوی “ڕەزا مەلەکی” خەڵکی هەرسین ، بە هۆی خراپی باری جەستەیی بەهۆکاری نەخۆشی جگەر و نەبوونی چاودێری پزیشکی کاریگەر ، لە زیندانی قزڵحسار گیانی لەدەستداوە .
ڕەزا مەلەکی تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو و لە یەکەی ٢ی بەندی ١٥ی بەندیخانەی قزڵحسار ڕاگیرابوو .

بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانییە لە هەفتەکانی کۆتایی ژیانیدا باری جەستەیی ناجێگیر بووە . سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکان دەستنیشانیان کرد کە هیچ هیوایەک بۆ مانەوەی لە ژیان نییە ، بەرپرسانی دادوەری و زیندان ڕەتیانکردەوە مۆڵەتی پزیشکی یان پارێزبەندی پێبدەن بۆ ئەوەی ڕۆژانی کۆتایی ژیانی لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر ببات .
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ؛ پزیشکەکان چەندین جار جەختیان لەوە کردبووەوە کە بەردەوامی زیندانیکردنی دەتوانێت ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی بەڵام بەرپرسانی زیندان کەمترخەم بوون لە بارودۆخی و هیچ ڕێوشوێنێکی کاریگەر بۆ گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان نەگیراوەتەبەر .
ڕەزا مەلەکی پێشتر بە تاوانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین