بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەرمانی ١٤٠٤، رێبین گۆرانی تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “ساوا”ی سەر بە مەریوان لە چالاکانی خۆبەخش، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەگیانی لە دەستدا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا، ئەم لاوە کوردە دوای بریاندار بوونی لە ئەجامی هەوڵی بۆ کوژاندنەوەی ئاگر، سەرەتا
بۆ نەخۆشخانەی مەریوان و دواتر بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ڕاگوێزراوە دواتر سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان لە بەشی چاوەدێری چڕ گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە، لەم ساڵانەدا ئاگر کەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکان لە دارستانەکانی کوردستان کە زۆربەیان بە ئانقەست بوون، سەرەڕای زیانە قورسە ژینگەییەکان، چەندین جار بوونەتە هۆی بریندار بوون و گیانلەدەستدانی چالاکانی ژینگە پارێزی و شارۆمەندانی خۆبەخش.