گیانلەدەستدانی دوکتور محەممەد ڕەسووڵی مەردوخ بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان لە مەریوان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوکتور محەممەد ڕسووڵی مەردوخ، ٤٥ ساڵ و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامییەوە دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر لە گیرانی، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بۆ هانا هاتوون، ناوبراو پاش دەسبەسەرکرانی ڕەوانەی هوتێل زرێباری مەریوان کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە کەوتووەتە بەر توندوتیژی و لێپێچینەوە. بە هۆی توندوتیژی جەستەیی و ئەشکەنجە، ناوبراو تووشی بەربوونی خوێن لە هەناوی بووە و بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گوازراوەتەوە.
بە وتەی شاهیدێک کە بە چاوی خۆی دیتوویە، دوکتور محەممەد ڕەسووڵی مەردوخ، نزیکەی سێ کاتژمێر پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی کاریی بوونی برینەکان و بەربوونی خۆێنی زۆر گیانی لەدەستداوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین