گیانلەدەستدانی دوو کرێکار بە هۆی ڕووداوی کار لە سەقز و بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکانی سەقز و بۆکان بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار گیانیان لە دەستداوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤(٧ی سپتەمبری ٢٠٢٥) کرێکارێکی ئارماتۆربەند بە ناوی جەلال قادری نەسەب، خەڵکی بۆکان لە کاتی کار لە بینایەک کارە گرتوویەتی و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، کرێکارێک بە ناوی عومەر دانا، خەڵکی سەقز لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.

نەبوونی کەل و پەلی ستاندارد و کەمتر خەمی خاوەن کارەکان و دامەزراوە چاوەدێرەکان، ساڵانە بریندار بوون و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو کرێکاری لێدەکەوێتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین