بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حەمید مورادی ، چالاکی ژینگە پارێزی ، پارێزەری دادگا ، مودیری ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “شنەی نۆژین کوردستان” خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بە هۆی سوتاوی ، لە نەخۆشخانەی کەوسەری ئەم شارە گیانی لە دەستداوە .
حەمید مورادی تەمەن ٤٦ ساڵ و خێزاندار بوو ، ئەو ساڵانێکی زۆر ، خۆبەخشانە لە بواری پاراستنی ژینگە ، دارستانەکان و سەرچاوە سروشتیەکانی کوردستان چالاکی کردووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو لە جەریان هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگر کەوتنەوەی بە ئانقەستی دارستانەکان و زەویەکانی پارێزگای سنە توشی ڕووداو بوو . ئاگر کەوتنەوەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیادی کردووە و زیانی زۆری بە سەرچاوە سروشتیەکانی ناوچەکە گەیاندووە .
شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو حەمید مورادی و پێنج کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لە جەریانی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگر بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ڕاگوێزران و تا ئێستا لە سەر بارودۆخی تەندروستی ئەم کەسانە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە .