گیانلەدەستدانی جەعفەر بەهرامی بە هۆی ڕووداوی کار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی١٤٠٤،(١ی سیپتامبری ٢٠٢٥) کرێکارێک بە ناوی جەعفەر بەهرامی، کوڕی مەجید، خەڵکی ئاوایی “گوڵانی” ناوچەی کۆماسی و دانیشتوویی مەریوان، بە هۆیی ڕووداوی کار گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ناوبراو لە کاتی کار لە کارخانەی سەنگ شکەنی باشماق توشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لە دەستداوە.

شایانی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کار و بێبایەخی خاوەنکارەکان لە ئاست بنەماکانی سەلامەتی و پاراستن، ژمارەی ڕووداوەکانی شوێنی کار لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران لە هەڵکشاندایە. بەپێی ڕێکەوتن و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و یاسای کار، حکومەتەکان پابەندن بە دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران لە شوێنی کاردا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین