گیانلەدەستدانی ئەیوب قادری کرێکاری خەڵکی مەریوان بە هۆی ڕووداوی کار

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤،(٢٠ی سپتەمبری ٢٠٢٥) کرێکارێک بە ناوی ئەیوب قادری، خەڵکی ئاوایی “بێوڵە” و دانیشتوویی مەریوان، لە کاتی کارکردندا شتێکی قورس بەر سەری کەوتووە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

ئەیوب قادری خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

شایانی باسە نەبوونی کەل و پەلی ستاندارد و کەمتر خەمی خاوەن کارەکان و دامەزراوە چاوەدێرەکان، ساڵانە بریندار بوون و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو کرێکاری لێدەکەوێتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین