گیانبەخت کردنی زارا مرادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی زارا مرادی، خەڵکی ئاوایی حەسار لە ناوچەی بۆکان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێکراوە و گیانی بەخت کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زارا مرادی بە مەبەستی کار کردن لە تاران نیشتەجێ بووە و لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران سەر و سنگی پێکراوە و لە ئاکامدا گیانی بەخت کردووە.
شایانی باسە زارا لەگەڵ خاڵی و کچی خاڵی پێکەوە بوون و هەر لەم هێرشەدا خاڵی و کچە خاڵەکەشی بریندار بوون.
تا ئێستا زانیاری وردمان لە سەر دۆخی تەندروستی ئەم بریندارانە نییە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ئەوەی هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە و خزمانی ئەم گیانبەختکردووە ڕادەگەیەنێ، کەڵک وەرگرتن لە چەکی گەرم و ساچمەیی دژی خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازی مەحکوم دەکا و گیانلەدەستدانی زارا مرادی بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی ژیان و بە درێژەی سیاسەتی سەرکوتی سیستماتیک و خوێناوی حکومەتی ئیسلامی بۆ شارۆمەندان لە ئێران دەزانێ.
………………..

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین