گیانبەختکردنی گوڵاڵە مەحموودی‌ئازەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

بەپێی ڕاپۆرت و زانیاری گەیشتوو بە ڕێکخ

راوی مافی مرۆڤی هانا، گوڵاڵە مەحموودی‌ئازەر، شارۆمەندی کوردی خەڵکی مهاباد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسداران لە تاران بە گوللـەی گەرم پێکراوە و گیانی بەخت کردووە.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی مهاباد لە تاران کوژراون کە ناوەکانیان تا ئێستا بۆ ڕێکخراوی هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان لەو سێ کەسە دووانیان خۆشک و برا بوون.

ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هانا خەریکی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردتری ئەم ڕووداوەیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین