ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، ڕێبین مرادی، تازەلاوی کورد و تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی سەلاسیباوەجانی و نێشتەجێی تاران، لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە تاران گیانی بەخت کردووە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، بنەماڵەی ئەم تازەلاوە، پاش ئەوەی چوار ڕۆژ هیچ هەواڵێکیان لە ڕۆڵەکەیان نەبووە و بەردەوام بە شوێنیدا گەڕاون، لە کوژرانی ڕۆڵەکەیان ئاگادار کراونەوە.
ڕیبین مرادی خوێندکار و وەرزشکاری چالاکی تۆپی پێ واتە فوتبال بووە.
ناوبراو وەک ئەندامی تیمی فوتبالی تازەلاوانی باشگەی سایپا لە کێبڕکێکانی تازەلاوانی تاران بەشداری کردووە و پێشتریش لە تیمەکانی تۆپی پێ بۆ وێنە “پارسیانی جەوان ئیلیا نەوین” چالاکی کردووە و پێشینەی بەشداری لە کێبڕکێکانی لیژنەی فوتباڵی تارانی لە کارنامەی خۆیدا بووە و لەلایەن ڕاهێنەران و هاوتیمییەکانی وەک ئەندامێکی لێوەشاوە و زیرەکی فوتباڵی تاران ناسراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، جەخت دەکاتەوە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شەڕ دژی خۆپیشاندەر و ناڕازییان، بەتایبەت منداڵان و تازەلاوان، پێشێل کردنی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤە، بۆ وێنە مافی ژیان، هەروەها ناتەبایە لەگەڵ بەڵێننامەی نێونەتەوەیی حکومەتی ئیسلامی ئێران، بۆ وێنە کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان
