گیانبەختکردنی محەممەد زەمانی لە ناڕەزایەتییەکانی ئیلام

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، محەممەد زەمانی لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتی سەراسەری بەفرانباری ١٤٠٤، خەڵکی ئەیوان لە ناوچەی ئیلام و دانیشتووی تاران بووە. ئەم شارۆمەندە شەوی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی تاران، بە هۆی گوللـەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد زەمانی، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان تەقەی لێ کراوە و بە هۆی قورس بوونی هەر لەوێ برینەکانی گیانی لەدەستداوە

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین