گیانبەختکردنی محەممەد رەزا کەرەمی لە ناڕەزایەتییەکانی مەڵکشا

ڕێکخروی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، محەممەد ڕەزا کەرەمی تەمەن ١٦ ساڵ تەمەن و لە بریندارەکانی ناڕەزایەتی جەماوەری مەڵکشا، رۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ دوای چوار ڕۆژ بەرەبەرەکانی لەگەڵ مەرگ بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی بەخت کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەد ڕەزا کەڕەمی لە کاتی سەرکوتی خوێناوی نارەزایەتی جەماوەری لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ پێکراوە و پاش چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کردووە.


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، جەخت دەکاتەوە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شەڕ دژی خۆپیشاندەر و ناڕازییان، بەتایبەت منداڵان و تازەلاوان، پێشێل کردنی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤە، بۆ وێنە مافی ژیان، هەروەها ناتەبایە لەگەڵ بەڵێننامەی نێونەتەوەیی حکومەتی ئیسلامی ئێران، بۆ وێنە کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین