گیانبەختکردنی سۆران فەیزی زادە دوای دەستبەسەرکران و ئەشکەنجەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە سۆران فەیزی زادە، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی بیجاڕ، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە بیجاڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە گرتووخانەیەکی ئەم شارەدا بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، دامودەزگا ئەمنییەکان ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە هەواڵی مەرگی ئەم شارۆمەندەیان بە بنەماڵەکەی داوە کە تەرمەکەی بە هۆی سەختی برینەکانی لە ئەنجامی ئەشکەنجە، بە قورسی قابیلی ناسینەوە بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سۆران فەیزی زادە خێزاندار بووە و وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی هاوسەرەکەی دامودەزگا ئەمنییەکان لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا هیچ جۆرە وڵامێکیان نەداوەتەوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم شارۆمەندە دوای پارەدان لە لایەن بنەماڵەکەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵ و چاوەدێری توندی ئەمنیدا لە گۆڕستانی ئایچی سەقز بەبێ بەڕێوەچوونی هەر جۆرە ڕێورەسمێک، ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین