گیانبەختکردنی حسێن شیرکول شارۆمەندی کورد بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە ئیسفەهان

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئیسفەهان، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی حسێن شیرکول خەڵکی زەڕین‌ئاوا لە ناوچەی دێولان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدار و سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران گیانی بەخت کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گەیشتووە، حسێن شیرکول لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی گەرم و کڵاشینکۆف تەقەی لێ کراوە و پێکراوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم شارۆمەندە پاش پێنج ڕۆژ دراوەتەوە بە بنەماڵەکەی و رۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار لە زەڕین‌ئاوا بە خاک ئەسپەردە کراوە

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین