گیانبەختکردنی بریوان مەولانی لە ئەنجامی بۆمبارانی ناوچەی زعفرانیەی تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار بووە کە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ژنێکی گەنج بە ناوی «بریوان مەولانی»، تەمەنی ٢٢ ساڵ، خەڵکی شارستانی سەردەشت و دانیشتووی تاران، لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ناوچەی زعفرانیەی تاران، گیانی لەدەست داوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەم هێرشانە یەکێک لە یەکە نیشتەجێبوونەکان لە ناوچەی زعفرانیەی کردووەتە ئامانج، کە وتراوە موڵکی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، جگە لەرووخانی هێندێک لە ماڵەکانی دەوروبەر، چەند هاوڵاتییەکی سڤیلی دیکەش کوژراون، کە هێشتا ناسنامەی تەواویان بە شێوەی فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین