گیانبەختکردنی ئەمیر عەلی جەلیلیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەت لە ئیسلاماوای ڕۆژاوا

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ئەمیر عەلی جەلیلیان، شارۆمەندی کوردی تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی ئیسلاماوای ڕۆژاوا (شاباد)، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستداوە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوکات لەگەڵ ناڕەزیەتی جەماوەری ئیسلاماوا، ئەم شارۆمەندە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان پێکراوە و بریندار بووە. پاش ئەوەی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکان گوازراوەتەوە و پێنج ڕۆژ لە کەوتووە، بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین