ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئیبراهیم ئەحمەدپووریان، شارۆمەندی کوردی خەڵکی سەقز، دانیشتووی تاران لە ئەنجامی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە تاران، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی لە دەستداوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەت بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شەڕ و گوللـەی گەرم دەستیان کردووە بە سەرکوتی خوێناوی ناڕازییان.
شایانی باسە ئیبراهیم ئەحمەدپووریان خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
