گیانبەختکردنی ئاکۆ محەممەدی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی قیشم

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، ئاکۆ محەممەدی لاوی ٢٢ ساڵانەی کورد، خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە ئوستانی کرماشان و دانیشتووی قیشم، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی قیشم بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدار و سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی حکومەت دوای کوشتنی ئەم لاوە ٢٢ ساڵە، تەرمەکەی دەڕفێنن تاکوو بۆ دانەوەی تەرمەکەی چەند میلیارد تمەن وەرگرن. لە کۆتاییدا، بنەماڵەی محەممەدی ناچار بوون چەند میلیارد تمەن پارە بدەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ڕۆڵەکەیان و ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ تەرمی ئاکۆ محەممەدی لەلایەن بنەماڵەیەوە وەرگیراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین