گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵە و کەسوکاری ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مافی مرۆڤ لە مەریوان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا فشاری دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری مەریوان بۆ سەر بنەماڵە و دۆستانی ئارام فەتحی زیادی کردووە !

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەند هاوکارێکی پێشووی ئەو کە لە کۆمەڵە گشتییەکانی شاری مەریوان چالاک بوون بە هۆی پێوەندی پێشوویان لەگەڵ ئەم شاعیر و چالاکی مافی مرۆڤە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و هەڕەشەیان لێکراوە بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە ئارام فەتحی بە دامودەزگا ئەمنییەتیەکان بدەن .

دوو مانگ لەمەوبەر چەند ئەندامێکی بنەماڵەکەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو .هەروەها له ماوه ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شاره پەیوەندی به سەرجەم ئەندامانی ئەم بنەماڵەوە کردووه و هەڕەشەی لێکردوون کە ئەگەر خوشکی ئارام (ئارینا فەتحی) بە مەبەستی لێپرسنیوەی پەیوەست بە براکەی خۆی به ئیتڵاعاتی مەریوان نەناسێنێت ئەوە دۆسیەی قەزایی لە سەر تۆمار دەکرێت .

لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئارام فەتحی چەند جارێک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەریوانەوە دەستبەسەر و لێپرسینەوە و هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە ، ئێستا ئەم فشارە بەسەر بنەماڵە و هاوڕێکانیدا دەسەپێندرێت لە کاتێکدا کە ئەو لە ئێران ڕۆیشتووە و لە ئێستادا لە وڵاتی فەڕەنسە پەنابەرە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین