بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ناسر جەلیلیان خەڵکی شارۆچکەی مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، کە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان بریندار بوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە قاچی بڕدراوەتەوە و کەمئەندام بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسر جەلیلیان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە نەشتەرگەری بۆ قاچی ئەنجام دراوە و پزیشکەکان ناچار بوون قاچی لای چەپی ببڕنەوە.
