کەمئەندام بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) کۆڵبەرێک بە ناوی “ناسر رەحیمی” تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار باوکی منداڵێک، خەڵکی ئاوایی “مەنجیلانی سەر بە شاری بانە، بە هۆی تەقینەوەی مین لە کاتی کۆڵبەری، قاچی لە دەستداوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە لە رێکەوتی ١٦ی ڕەزبەر لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چووتە شوێنێک کە مینی چێندراوی لیبووە و لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک قاچێکی لە دەستداوە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە و دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە ڕاگوێزراوە و ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، دوای نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە مەرەخەس کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین