کوژران و بریندار بوونی چوار کەس لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە هۆی تەقینەوەی مین

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، تەقینەوەی مینی بە جێماو لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی چوار کەس لە هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران .

ئەم ڕووداوە لە ناوچەی “دەرەنخی” لە جەریانی گەشت لێدانی سنووری ڕوویداوە . لە ئەنجامی تەقینەوەی مین ، دوو سەرباز بە ناوەکانی محەمەدرەزا حەریت پەسەند خەڵکی قوروە و سۆهەیب عەزیزی خەڵکی بانە ، گیانیان لە دەستدا . هەروەها سەرگورد ئامانوڵڵا عەبدوڵڵاهی خەڵکی خۆمەین و سەرباز سۆران شەریفی خەڵکی بانە بریندار بوون و بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزران .

پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە کە کۆماری ئیسلامی تا ئێستا کۆنواسیۆنی ئاواتا (پەیماننامەی قەدەغەی بەکار هێنان ، ڕاگرتن ، درووستکردن و ڕاگواستنی مینە دژە نەفەرەکان)ی واژۆ نەکردووە .

ئەم کۆنواسیۆنە کە لە ساڵی ١٩٩٧ داڕێژراوە و لە ساڵی ١٩٩٩ کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ئامانجی نەهێشتنی تەواوەتی مینە دژە مرۆییەکان لە سەرانسەری جیهاندا دروستکراوە و تا ئێستا ١٦٥ وڵات چوونەتە پاڵی .

به پێی ڕاپۆرتەکان، ئێران نه تەنیا پەیوەندی بەم کۆنوانسیۆنەوە نەکردووه ، بەڵکو له هەندێک ناوچەی سنووری به تایبەت له پارێزگاکانی ڕۆژاوایی ئێران وەک کوردستان و ئیلام مینی نوێی چاندوه .
ئەم دۆخە زیانێکی بەرچاوی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە؛ بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ساڵی ٢٠٢٤، بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینانەی کە لە شەڕی ئێران و عێراق بەجێماون یان مینە تازە چێندراوەکان ، لانیکەم ١٠ کەس لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای ئێران کوژراون یان بریندار بوون . به پێی ئه م ڕاپۆرته ، له سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ه وه تا ئێستا ٨ که س به هۆی تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون.

  مانەوەی مینە چێنراوەکان و تازە چێنراوەکان مەترسین لە سەر ژیانی شارۆمەندان بە تایبەتی جوتیاران ، کۆڵبەران و هێزە نیزامییەکان و پێویستە بەپەلە ئەم ناوچانە پاک بکرێنەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین